AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢١ ١٣:٢٨

فواد حسێن:

سبەینێ دەچمە تاران/ ڕێککەوتنی ئەمنیی عێراق و ئێران جێبەجێ دەکەین

سبەینێ دەچمە تاران/ ڕێککەوتنی ئەمنیی عێراق و ئێران جێبەجێ دەکەین

وەزیری دەرەوەی عێراق وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕایگەیاندسبەی چوارشەممە سەردانی تارانی پایتەخت دەكات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا نەمساییەكەی ئەلێكساندەر چالنجەر هات كە ئێستا بەسەردانێك لە بەغدایە ئەم هەواڵەی داوە.

هەروەها وەزیری دەرەوەی عێراق ،جەختی لەوەش كردەوە كە پەیوەندی ئێران و عێراق بەهێز و فراوانە،

بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نییە كە هەندێك كێشە لە نێوان هەردوو وڵاتدا نییە، بەڵكو ئەم كێشانە لە ڕێگای دانوستانەوە مامەڵە دەكرێن .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، مەسەڵەی بوونی پارت یان رێكخراوە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران لە هەرێمی كوردستانی عێراق، دەگەرێتە بۆ 40 یان 50 ساڵ لەمەوبەر.

راشیگەیاند: بەپێی دەستووری عێراق، رێگا بەهیچ گرووپێك و یان هەر لایەنێكی غەیرە عێراقی نادرێت هێرش بكاتە سەر وڵاتانی دراوسێ و ئێستا دوور کردنەوەی ئەو گرووپانە لە خاکی ئێران دەستیپێکردووە.

News Code 47297

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha