AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٦ ٢٠:٣٨

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق:

به‌غدا مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئێران جێبەجێ دەکات

به‌غدا مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئێران جێبەجێ دەکات

قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند: عێراق هه‌وڵی زۆر ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاسم ئه‌عره‌جی له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگه‌یاند، به‌غدا هه‌وڵی زۆر ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئێران.

وتیشی: "ئێمه‌ په‌رۆشی خۆمان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتی دراوسێ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان و گه‌لانمان بێت و ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ به‌رز بكاته‌وه‌".

پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە رێککەوتنی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان رایگەیاند: تیرۆریستانی چەکدار لە خاکی هەرێمی کوردستان دەگوازرێنەوە بۆ ئەو ئوردووگایانەی عێراق دیاری کردووە.

جەختیشی کردبوو: ئێران بە هیچ لەونێک رێکەوتی دیاری کراو بۆ چەک کردن و گواستنەوەی تیرۆریستان لە هەرێمی کوردستان بۆ کەمپەکانی عێراق کە دەکاتە 28ی خەرمانان ، درێژ ناکاتەوە و جگە لەمە بێت ئێران کەمتەرخەم نابێت بەرانبەر بە ئاسایشی وڵاتەکەی و کردەوەی دەبێت.

News ID 47241

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha