AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٣ ٠٩:٥٣

ئەحمەدیان:

هاوکاری ئێران و تورکیا دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ئاسایش و سەقامگیری

هاوکاری ئێران و تورکیا دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ئاسایش و سەقامگیری

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بە ئاماژە بە پێشینەی هاوکارییەکانی ئێران و تورکیا، پێوەندی دوولایەنەی هۆی ئاسایش و سەقامگیری وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کە سەفەری تارانی کردووە، لەگەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی و سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دیداری کرد و سەبارەت بە ڕێگاکانی پەرەسەندنی هەمەلایەنەی هاوکارییە دوولایەنەکان بەتایبەتی لە بواری ئاسایش و ئابووری گفتوگۆیان کرد.

لە ئەو دیدارەدا سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بە ئاماژە بە پێشینەی هاوکارییەکانی ئێران و تورکیا، پێوەندی دوولایەنەی هۆی ئاسایش و سەقامگیری وەسف کرد.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هەر دوو وڵاتەکە لە تیرۆریستگەلێک کە بە پشتیوانی ڕۆژاوا و ئیسرائیل پڕچەک کراون، خەساریان دیتووە، وتی: بەختەوەرانە وڵاتانی ناوچەکە گەییشتوونەتە ئەو ئەنجامە کە ئاسایش دەبێ لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە هەوڵی بۆ بدرێت .

News Code 47193

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha