بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەری خۆی بۆ بەیرووت پێتەختی لوبنان لەگەڵ ڕێبەرانی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین وەک حەماس و جەهادی ئیسلامی کۆبووەوە.
ئەمیر عەبدوڵاهیان رایگەیاند کە ئێران هەرگیز دەست لە پشتیوانی کردنی بەرخۆدان لە غەززە هەڵناگرێت.
Your Comment