ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە ڕاگەیاندنی 6 سنوور بە شێوەی فەرمی با هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین، سنووری باشماخ بەهۆی دۆخی گونجاوی ئاووهەوا وەکوو گونجاوترین سنوور بۆ هاتوچۆی عشقانی حسێنی لە ئارادایە.
لە ئەو سنوورە 22 موکێب چالاکە کە خزمەتگوازری جۆراوجۆر پێکەشی زیارەتکاران دەکەن و هەروەها پارکینگ بۆ 20 هەزار ئۆتۆمبێل بۆ زیارەتکاران لەبەرچاو گیراوە.
زیارەتکارانی ئەربەعین سنووری باشماخ هەڵببژێرن بۆ چوون بۆ کەربەلا
سەید عێزەتوڵا زەرغامی وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی کوردستان ئەمڕۆ لە سەفەری بۆ کوردستان لە هەواڵنێرانی وت:کوردستان لەباری فەرهەنگ و هونەرەوە زۆر دەوڵەمەندە.
وتیشی:سەمبۆلە پڕبایەخەکانی فەرهەنگ و شارستانیەت لە کوردستان مایەی شانازی هەموو گەلی ئێرانە.
زیادیشی کرد:کوردستان نیشانەی یەکگرتوویی شیعە و سوننەیە و گەلی ئەم ناوچەیە بە وریایی لە بەرانبەر پیلانەکانی دوژمنەوە وەستاون.
جەختیشی کرد:سنووری باشماخ زۆر لەبار و گونجاوە بۆ هاتوچووی زیارەتکارانی ئەربەعین و باشترە خەڵک کوردستان کە پارێزگایەکی بێ وێنەیە و ئەم سنوورە هەڵبژێرن بۆ چوونە ناو عێراق.
سنووری باشماخ دەفرایەتی تایبەتی بۆ پەڕینەوەی زیارەتکاران هەیە
ئیسماعیل زارعی کووشا ڕایگەیاند: زیارەتکارانی ئەربەعین بە دوو شێوە دەتوانن لە سنووری باشماخ بپەڕنەوە، یەکێکی بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەچنە بەغدا و کازمەین و هەروەها موکبێک لە سلێمانی بە هاوکاری ئەهلی سوننە کراوەتەوە و لە ئەگەری پێویست بە پشوو و حەسانەوە زیارەتکارەکان دەتوانن لەوێ بمێننەوە.
11 هەزار زیارەتکار لە سنووری باشماخەوە پەڕیونەتەوە
ئیسماعیل ئەحمەدی ڕایگەیاند: بە پێی ئامارەکان 11 هەزار و 378 زیارەتکاری ئەربەعین لە سنووری باشماخ بەرەو کەربەلا و شوێنە پیرۆزەکان چوونەتە دەرەوە.
فەرمانداری مەریوان وتیشی:لە نێو شاری مەریوان و سنووری باشماخ، بە پێ پێویست موکب بۆ خزمەتگوزاری بە زیارەتکاران کراوەتەوە و لە بواری نیشتەجێ بوونیشینانەوە هیچ کێشەیەک نییە و ئەگەر ژمارەی زیارەتکارانیش زیاد ببێتەوە هەموو ڕێکارەکان لەبەرچاو گیراوە.
میوانداری لە زیارەتکارانی حسێنی شانازی ئەهلی سوننەی کوردستانە
نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبرگانی ڕێبەری وتی: زانایانی ئەهلی سوننە، خەڵکی خۆجەی و چالاکانی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی هەموویان لە کوردستان ڕێکخراون تا میواندارییەکی تایبەت لە زیارەکاران بکەن.
نوبراو وتیشی: بوونی زیارەتکارانی ئەربەعین لە کوردستان هۆی خێر و بەرەکەت بۆ ناوچەکەیە و هەموو توانی خۆمان بۆ میوانداری لە ئەوان دەخەینە گەڕ.
Your Comment