AP ١٤٠٢ خەرمانان ٥ ٠٦:٤١

مێهر شرۆڤەی دەکات؛

سەبارەت بە پیاسەی ئەربەعین چ دەزانین؟

سەبارەت بە پیاسەی ئەربەعین چ دەزانین؟

پیاسەی ئەربەعین لە سەردەمە جیاوازەکانی حکومەتە ئیسلامییەکان هەوراز و نشێوی زۆری هەبووە تا بە ئەمڕۆ کە ڕێژەی زیارەتکارانی عێڕاقی و بیانی دەگاتە چەند ملیۆن کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیارەتی ئەوانەی کە مردوون یەکێک لە نەریتەکانی ئایینی ئیسلامە کە کەسەکان بۆ دۆزینەوەی خەڵوەتێکی مەعنەوی و تێبینی ئەو خاڵە بە خۆیان کە جیهانی مادی، جیهانێکە کە لەناو دەچێت ئەو کارە ئەنجام دەدەن.

یەکێک لە ئەو زیارەتانە زیارەتی ئەربەعینە کە بە بۆنەی چلەمین ڕۆژی شەهادەتی ئیمام حسێن، ئیمامی سێهەمی شیعەکان بە شێەی پیاسەی چەند کیلۆمەتری تا مەزاری ئەوان و دیکە یارانەی شەهیدیان لە کەربەلا بەڕێوە دەچێت. ئە وڕێوڕەسمە کە ئەمڕۆ بە شێوەی کۆبوونەوەیەکی ملیۆنی بەڕێوە دەچێت، یەکێک لە بەهێزترین نمانەکانی یەکگرتوویی نێوان جیهانی شیعە دێتە ئەژمار. لە کۆبوونەوەی ئەبەعین گرووپە جیاوازەکانی موسڵمان لە شیعە و سوننە کۆ دەبنەوە، تەنانەت کەسانێک لە ئایینی مەسێحی و هۆزە جیاوازەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەکوو ئێزدییەکان و لایەنگەلی دیکەش لەوێ کۆ دەبنەوە و ئەو ڕووداوە دەکەنە گەرەترین کۆبوونەوەی ساڵانەی ئایینی لە جیهان.

جیاوازی پیاسەی ئەربەعین

پیاسەی ئەربەعین لە نێو هەموو ڕێوڕەسمە زیارەتییەکانی موسڵمانانی حەهلی شیعە کوالێتی جیاوازی هەیە و هەر ئەو جۆرە کە ئاماژەی پێدرا زیارەتکاران لە وڵاتانی جیاوازی جیهانەوە هەموو ساڵێک لە حەوت بۆ بیستی مانگی سەفە زۆربەیان بە شێوەی پیاسە خۆیان دەگەیێننە شاری نەجەف و کەربەلا لە عێڕاق تا وێڕای زیارەتی مەزاری ئیمام عەلی ، ئیمامی یەکەمی شیعەکان لە شاری نەجەف دەچنە زیارەتی مەزاری کورەکەشی واتا ئیمام حسێن تا بە جۆرێک بە ئەو سەفەرە لەگەڵ دیلەکانی کەربلا هاودڵی بکەن. ئەو ئەسیرانەی کە لە ڕووداوی مێژوویی کەربەلا لەلایەن سپای یەزیدەوە ڕەوانە کران تا لە بیابانەکانی عێراقەوە بچنە شام.

لە ئە وڕێوڕەسمە نەریتییە زۆربەی زیارەتکاران، لە ڕێگای نەجە بۆ کەربەلاوە دەڕۆن کە لە درێژەی ڕێگا، شوێنگەلێک بۆ میوانداری لە زیارەتکاران هەیە کە پێی دەڵێم موکێب. ئەو موکێبانە لەلایەن وڵاتانی جیاوازەوە دەکرێنەوە.

فەلسەفەی پیاسەی ئەربەعین

زیارەتکاران لە ئەو سەفەرەدا تێدەکۆشن ەێڕای تەحەمولی ئازاری سەفەرەکە لە پیاسەیەکی درێژدا، یادی ئەسیرانی پاشماوەی شەڕی نایەکسانی یەزیدییەکان لە ساڵی 61 ی کۆچی مانگی لەگەڵ بنەماڵەی پێغەمبەر بەرز ڕابگرن و لە سەختییەکانی ئەو ئەسیرانە لە ئەو سەفەرە و بەرخۆدانی ئەوان وانە فێر ببن.

ڕوانینێک بە پێشینەی مێژوویی پیاسەی ئەربەعین

لە گێڕانەوە مێژووییەکان ئاوا تێدەگەین کە چوون بۆ مەزارگەی ئەئیمە بە شێوەی پیاسە، هەر لە مێژەوە باو بووە و لە شوێنە جیاجیاکانی کۆمەڵگای ئیسلامی ئەنجام دراوە؛ بەڵام لە سەدە جیاوازەکانی ئیسلامی و بە پێی بڕیاری حکومەتە جیاوازەکان لە دەسەڵاتداری شیعەکان، کێشەی زۆر بینیوە و هەر ئەو جۆرە کە زیارەتی ئەئیمەی ئەتهار لە کات و شوێنە جیاوازەکان تووشی کێشەی فراوان بووە، ئەو نەریتەش هەورزا و نشێوەی هەبووە.

لە ڕاستیدا زیارەتی ئیمام حسێن لە ڕۆژی ئەربەعین لە نەریتە بەردەوامەکانی شیعەکان بووە و ئەو چینە لە سەردەمی بەنی ئۆمەیە و بەنی عەباسیشدا هەر باو بوە و پابەندی بوون.

ئاڵبەت حکومەتی سەفەوی لە ئێرانیش سەبارەت بە پەرەپێدانی فەرهەنگی زیارەت بە شێوەی پیاسە ڕۆڵی زۆری هەبوو. لە ئەو بارەە گێڕدراوەتەوە کە شاعەباس سەفەوی و زانایانی گەورەی سەردەمی ئەوان وەکوو شێخ بەهایی، بۆ پەرەپێدانی فەرهەنگی زیارەت لە نێوان خەڵکدا، لە ساڵی 100 ی کۆچی مانگی لە ئیسفەهانەوە چووە مەشهەد و بە پیاسە چووە زیارەتی ئیمام ڕەزا.

گوشارێک کە سەددام دەیخستە سەر زیارەتکاران

بەڵام بە هاتنە سەر دەسەڵاتی سەددام حسێن لە عێڕاق و دەسەڵاتداری پارتی بەعس لە ئەو وڵاتە پیاسە و زیارەتی ئەربەعین بە شێوەی بەربڵاو سنووردار کرایەوە و ڕاپۆرتگەلێک هەیە کە لە بەرەوڕوو بوونەوەی زیارەتکارنیش کەسیان کوشتووە. هەرچەند دەوترێت سەرەڕای ئەو سنوورانە زۆربەی زانایانی ئایینی پیاسە بۆ کەربەلایان داسەپاو و واجیب ڕاگەیاندبوو.

لە کتێبێکدا بە ناوی ، سەنەوات ئەلجمر، کە لە ساڵی 2004 ی زایینی بڵاو کرایەوە، سەبارەت بە سنوورەکانی پیاسەی ئەربەعین لە سەردەمی بەعس هاتووە: لە ساڵی 1397 ی مانگی ، پارتی بەعسی عێڕاق، بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی ئایینی و هەڵکردنی موکێب و پیاسە بۆ کەربەلای قەدەغە کردووە.

سەبارەت بە سنوورەکانی زیارەتی ئەربەعین لە ساڵی 1977 ی زایینی هاتووە لە حاڵێکدا کە خەڵکی عێڕاق ئامادە دەبوون بۆ زیارتی کەربەلا بەرەو ئەو شارە کەوتنە ڕێ بەڵام حکومەتی سەددام حسێنبەرەوڕوویان بوونەوە و ژمارەیەک کەسیان کوژرا و گرووپێکیش دەستگیر کرا. بۆ هەندێک زانیان وەکوو عەلامە حەسکەری، سەید محەمەد حسێن فەزلوڵڵا کە لە عێراق هەڵاتبون، سزا دەرکرابوو.

دۆخی پیاسەی ئەربەعین دوای ڕووخانی بەعس

بە بەزینی بەعس لە ساڵی 2003 ی زایینی بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە، ئەو ڕێوڕەسمە بە هاتنە سەر دەسەڵاتی حکومەتی نوێی عێڕاق بووژایەوە و هەموو ساڵیک جگە لە شیعەکانی عێڕاق، شیعەکانی وڵاتانی دیکە لەوانە ئێرانیش لە پیاسەی ئەربەعین بەشداری دەکەن. بە پێ ڕاپۆرتەکان، جگە لە شیعیەکان، گرووپگەلێک لە ئەهلی سوننە، مەسێحی، ئێزدییەکان و ئایینەکانی دیکەش لە پیاسەی ئەربەعین بەشداری دەکەن.

ئەمڕۆکە جگە لە وڵاتگەلێک وەکوو ئێران، ئەفغانستان و وڵاتانی ئەفریقی لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین ڕاپۆتگەلێک هەیە کە کەسانێ لە وڵاتانی سەید، دانیمارک، ئەمریکا، بریتانیا، نەمسا، فەنلاند، ئارژانتین، کۆلۆمبیا، ڕووسیا و ئۆسترالیاش لە ئەو ڕێوڕەسمە بەشداری دەکەن.

زیارەتکارانی ملیۆنی لە سەردەمی هەڕەشەی داعش

لە ساڵی 93 وە و بە پاڵپشتی ئێران ژمارەی زیارەتکارانی ئەربەعین لە ژمارەی 20 ملیۆن کەس نزیک بووەوە کە بەشێکی زۆریان زیارەتکاری بیانی بوون. ئەمە لە حاڵێکدا کە ئاماری وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق بۆ یەک ساڵی ڕابردووی واتا ساڵی 92، باس لە نزیک بە یەک ملیۆن و 300 هەزار زیارەتکاری بیانی لە عێڕاق دەکات.

لە ساڵی 94 لە حاڵیکدا کە لە وڵاتانی ناوچەکە هەڕەشەی داعش و دیکەی گرووپە تەکفیرییەکان هەست پێدەکرا، ئاماری زیارەتکارانی ئەربەعین 22 ملیۆن کەس خەمڵێندراوە ئاڵبەت هەمان ساڵ بەرپرسانی عێراق حەشیمەتی زیارەتکارانیان 26 ملیۆن کەس ڕاگەیاندبوو. لە ئەم ساڵانەی دواییدا و سەرەڕای هاتنی کۆرۆنا لە دوو، سێ ساڵی دواییدا ژمارەی زیارەتکارانی ئەربەعین لە نێوان 12 بۆ 20 ملیۆن کەس ڕاگەیێندراوە.

ئاماری زیارەتکارانی ئەربەعین لە ساڵانی دواییدا

تولیەت ئاستانەی حەزرەتی عەباس لە ساڵی 1395 ی هەتاوی لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕیگەیاند کە نزیک دوو هەفتە بە ئەربەعین واتا 7 بۆ 20 ی سەفەر زیاتر لە یازدە ملیۆن و دووسەد هەزار کەس چوونەتە کەربەلا.

لە ساڵی 1397، بەرپرسایەتی مەزاری ئیمام حسێن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە دە ڕۆژ پێش لە ئەربەعین واتا 10 بۆ 20 ی سەفەر، زیاتر لە یازدە ملیۆن و هەشتسەد و پەنجا هەزار کەس لە دەروازە سەرەکییەکانی کەبەلاوە هاتوونەتە کەربەلا.

ساڵی ڕابردوو واتا 1402 لە حاڵێکدا کە تەشەنەی کۆرۆنا کەم کردبوو بەڵام هێشتا هەر لە نێو خەڵکدا بڵاو بوو، بەڵام سەرەڕای ئەوە یەکەم ساڵێک بوو کە سنوورداریی کۆرۆنایی لابرابوو، هەواڵدەرییەکان ئاماری زیارەتکارانی کەربەلایان لە ڕۆژانی ئەربەعین زیاتر لە 21 ملیۆن کەس ڕاگەیاند.

News ID 47097

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha