بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیا حکومەتییەکانی تورکیا لە دەستگیری 26 کەس بە گومانی ئەندامێتی پەکەکە و جەماعەتی فەتحوڵڵا گولەن لە پارێزگای سنووریی ئەدرنە هەواڵیان دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەناتۆڵی تورکی، هێزەکانی جەندەرمە و هێڵی سنووری فەرماندەیی تیپی 54 ی وشکانی مکانیزە لە پارێزگای ئەدینە ، 26 کەس لە ئەو کەسانە کە دەیانەویست لە ڕێگای قاچاخەوە لە تورکیا هەڵبێن و بە شێوەی نایاسایی بچنە ناو خاکی یۆنان، دەستگیر کردووە.
ئەناتۆڵی پاگەندەی کرد کە ئەو کەسانە لە ڕێزی ئەو کەسانە بوون کە بە گومانی ئەندامێتی لە فەتو و پەکەکە شوێنگیری دەکران و بەڵام سەبارەت بە شوناسی ئەو کەسانە هیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردووەتەوە.
Your Comment