AP ١٣٩٥ گەلاوێژ ١٦ ١٤:٤٣

هێزەکانی سوریای دیموکرات منبجیان بەتەواوی کۆنترۆڵکرد

هێزەکانی سوریای دیموکرات منبجیان بەتەواوی کۆنترۆڵکرد

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات منبجیان بەتەواوی کۆنترۆڵکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەمڕۆ ٦ی ئابی ٢٠١٦، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بارەگاکەی لە بەریتانیایە ڕایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات کە یەپەگە زۆرینەی پێکدێنێت منبجیان بەتەواوی کۆنترۆڵکردووەتەوە.

شەڕڤان دەروێش وتەبێژى ئەنجومەنى سەربازی منبج بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، تەنها چوارگۆشەى ئەمنی لە ناوەندى شارۆچکەکە شەڕی تێدا ماوە و ژمارەیەک چەکدارى داعش لە چوارگۆشەى ئەمنیدا ماون و گەمارۆدراون.

کۆنترۆڵکردنەوەی منبج بەتەواوی لەکاتێکدایە، دوێنێ شەڕڤانان لە شارۆچکەى منبج گۆڕەپانێکى ترى شارۆچکەکە و هەروەها گوندێکى تریان لە باکوورى ئەو شارۆچکەیەدا کۆنتڕۆڵکرد.

یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە بەشی زۆری هێزەکانی سوریای دیموکرات پێکدەهێنن.

لە ڕۆژى ١ى حوزەیرانى ٢٠١٦ەوە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنى منبج دەستیپێکردووە. لەو کاتەوە تا ئێستا نزیکەى ٢٠٠ گوندى گەورە و بچووک لە ڕووبەرێکى زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەدا لە دەورووبەرى منبج و هەموو ڕێگاکانى نێوان ڕەقە و سنوورى تورکیا لەلایەن شەڕڤانانەوە کۆنتڕۆڵکران.

قەزاى منبج سەر بە ناوچەى شەهبایە و ناوچەى شەهبا دەکەوێتە نێوان کانتۆنەکانى کۆبانێ و عفرین هەر یەک لە ناوچەکانى منبج، جرابلۆس، باب و ئەعزاز لە خۆى دەگرێت.

News Code 4679

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha