بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید سەلاح قورەیشی بەرێوەبەرایەتی بیمەی دابینی کۆمەڵایەتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە ئەرکی سەرەکی و بنەرەتی ڕێکخراوەی دابینی کۆمەڵایەتی خزمەت و ئاسانکاری کردنە بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن لە بواری دەوا و دەرماندا کێشەیان نەبێ و لە کاتی خانەنشین بووندا مووچە وەرگرن تاکوو باشتر بژین.
قوڕەیشی رایگەیاند : لە ماوەی سێ مانگی سەرەکی ئەمساڵدا هەزار و 300 میلیارد تمەن پارەی بیمەی کاتی بێکاری دراوەتە بیمە کراوان.
راشبگەیاند کە بەزوویی کلینیکی پزیشکی رێکخراوەی دابینی کۆمەڵایەتی لە قوروە دەکرێتەوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە دێولانیش کلینیک چێدەکرێت.
هاوکات بەڕێوەبەری بەشی دەرمانی ڕێکخراوەی دابینی کۆمەڵایەتی کوردستان وتی: رێژەی خزمەت گەیاندن لە ناوەندەکانی دەرمانی ئەم ڕێکخراوە لە کوردستان لە چاو ساڵی رابردوو 15 لەسەد بەرز بووەتەوە.
شێرزاد قادر پوور لە هەواڵنێرانی وت: 211 قەرەوێڵەی نەخۆشخانەیی، 9 ناوەندی دەرمان و 3 کلینیکی رێکخراوەی دابینی کۆمەڵایەتی لە کوردستان چالاکن کە ساڵی رابردوو یەک میلیۆن و 174 هەزار و 294 کەس کەڵکیان لەم ناوەندانە وەرگرتووە.
قادرپوور راشیگەیاند کە لە کوردستاندا ئاسانکاری زۆر باش کراوە بۆ خزمەت گەیاندن لە بواری پزیشکی ودەوا و دەرمان دا بە نەخۆشخەکانی وڵاتانی دیکە کە دێنە کوردستان بە تایبەت خەڵکی هەرێمی کوردستان.
Your Comment