بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی راگەیاندنی بارەگای سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند کە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆنی قسەیان کردووە.
لەو گفتوگۆیەدا ڕەئیسی و سودانی پیرۆزبایی جەژنی قوربانیان لە یەکتر کردووە.
دوو لایەن هیوای خێر و خۆشی و ئاشتەواییان بۆ گەلانی ناوچەکە خواستووە.
هەروەها جەختیان کردۆتە سەر پەرەدان بە پەیوەندی و هاوکاری نێوان تاران و بەغدا .
Your Comment