AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢ ٠٩:٣٣

ئەندامێکی باڵای بەکێتی ڕایگەیاند:

مەرجەکانی تورکیا بۆ ڕێگەدان بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

مەرجەکانی تورکیا بۆ ڕێگەدان بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

ئەندامێکی باڵای بەکێتی ڕایگەیاند: تورکیا بۆ ڕێگەدان بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان مەرجی داناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سورچی وتی: لە بڕگەکانی ڕێککەوتنی نێوان پارتی دیمۆکراتی کوردستان و تورکیا تەنیا چەند کەسی ناو پارتی ئاگادارن.

غەیاس سورچی ڕایگەیاند: ئەنقەرە دوای بڕیاری دیوانی نێودەوڵەتی داوەری پاریس سەبارەت بە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بە نایاسایی دەزانێ و هێشتا ڕێگەنادان نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانەوە بڕوات.

سورچی ڕایگەیاند: تورکیا وتوویەتی ئەو غەرامەیەی دادگای پاریس خستوویەتە ئەستۆی ئەنقەرە نایدات و دەبێ بە نرخی پێشوو مامەڵەی نەوتی لەگەڵ تورکیا بکرێت.

ئەوەشی وت کە تورکیا دەیەوێت ڕێککەوتنێکی نەوتی لەگەڵ بەغدا بکات ڕێک هاوشێوەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ هەولێر.

News ID 46356

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha