AP ١٤٠٢ جۆزەردان ١٨ ١٦:١٣

لە دەستی داعش رزگار کرابوون؛

9 ژنی ئێزدی لە دهۆک گەڕانەوە بۆ ناو بنەماڵەکانیان

9 ژنی ئێزدی لە دهۆک گەڕانەوە بۆ ناو بنەماڵەکانیان

دوای 9 ساڵ، شەش ژنی دیکەی ئێزدی لە مەراسیمێکدا لە دهۆک به‌ که‌سوکاریان شادبونه‌وه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،حوسێن قائیدی، بەڕێوەبەری نوسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدیى، له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانىدا رایگەیاند: خۆشحاڵین که‌ شەش ژنی دیکەی ئێزدی به‌ که‌سوکاریان شادبونه‌وه‌، بێگومان باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتوەکان، نادیە موراد هه‌وڵیکى زۆرىدا تاوه‌کو توانى ئه‌م ژنانه‌ رزگار بکات، هەروەها سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کارئاسانى کرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌ زوترینکات ئه‌م شه‌ش ژنه‌ ئێزدىیه‌ به‌ که‌سوکاریان شاد ببنه‌وه‌.

دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی 2014دا چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال هەزاران ژن و کچی ئێزدی بێسەروشوێن بوون، تاوەکوو ئێستاش هەزارانی دیکەشان چارەنوسیان نادیارە، بەگوێرەی ئامارەکان، چەکدارانی داعش شەش هەزار و417 کوردى ئێزدى رفاندوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ سێ هه‌زار و 548 که‌سیان له‌ ره‌گه‌زى مێ بون و دو هه‌زار و 869 که‌سیش له‌ ره‌گه‌زى نێر بون.

هەر بەگوێرەی ئامارەکان، تائێستا سێ هه‌زار و 568 که‌سیان رزگارکراون و دوو هه‌زار و 693 رفێندراوى دیکه‌ هێشتا بێ سه‌روشوێنن.

News ID 46208

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha