بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەندێ سەرچاوەی هەواڵی تورکیا رایانگەیاند کە ئەمریکا سیستەمی بەرگری مووشەکی هیمارسی لە ناوچە کوردییەکانی سووریا داناوە و ئێستا ئیدارەی خۆسەر ئەو سیستەمەی بەدەستەوەیە.
بەرپرسێکی ئەمریکایی لە کاردانەوە بەم هەواڵە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئەم مووشەکانەی بۆ سووریا گواستۆتەوە بەڵام نەیداوەتە دەست هێزەکانی کورد لەو وڵاتە.
راشیگەیاند: ئەم سیستەمە بۆ بەرگری لە هێزە ئەمریکاییەکانی ناو سووریا جێگیر کراوە و شوێنەکەشی ئاشکرا ناکرێت.
Your Comment