بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەو ڕاستییەی چەسپاند کە دەسەڵاتدارانی ھەرێم بە ڕێچکە و شێوازێکی ھەڵە حوکمرانی دەکەن و دوور لە یاسا و پرەنسیپەکان بڕیاری ھەڵە دەدەن، کە زەقترینیان درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوە فەرمییەکانی ھەرێم، لەسەروویانەوە پەرلەمان بوو.
ئێمە بەردەوام دژی درێژکردنەوەی تەمەنی هەر کام لەو دامەزراوانە بووین، بۆیە لە ھەموویان کشاینەوە، زۆر جاریش سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ھۆشیاریی دڵسۆزانەی داوە کە بەم شێوە حوکمرانییە لە ناوخۆ زەرەر و لە دەرەوەش ناوبانگی میللەتەکەمان لەکەدار دەبێت و بەهۆیەوە دەبینە گاڵتەجاری وڵاتان، بەڵام ئەم دەسەڵاتە لە جیاتی گوێگرتن لە دڵسۆزان، لەسەر بڕیاری هەڵە و تاکڕەوانە و حوکمرانیی خراپ بەردەوام بو
Your Comment