AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٤ ١٣:٥٤

ئەندامی باڵای یەکێتی:

تورکیا گوشاری خستووەتە سەر بەغدا بۆ کۆنترۆڵی کەمپی مەخموور

تورکیا گوشاری خستووەتە سەر بەغدا بۆ کۆنترۆڵی کەمپی مەخموور

ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی لە گوشاری تورکیا بۆ سەر بەغدا بۆ کۆنترۆڵی کەمپی مەخموور لەلایەن هێزەکانی حکومەتی فیدراڵەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، غەیاس سورچی بە وتنی ئەوەی کە دانیشتووانی کەمپی مەخموور لە نەوەدەکانەوە بە پێی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی لە ئەو کەمپەدان، وتی: دانیشتووانی ئەو کەمپە کوردی تورکیان کە دژی حکومەتی ئەنقەرەن و زۆربەشیان سڤیلن کە هیچ پێوەندیەکیان بە پەکەکەوە نییە.

سورچی زیادی کرد: دانیشتوانی کەمپی مەخموور نزیک بە 1500 بنەماڵە و نزیک بە 4000 کەسن و ئەوەی کە دیارە، ئەوەیە کە تورکیا بە ئامانجی کۆنترۆڵی ئەو کەمپە لەلایەن ئەرتەشی عێراقەوە، گوشاری خستووەتە سەر بەغدا بۆ هێرش بۆ سەر ئەو کەمپە.

News Code 46092

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha