حکومەتی ئەڵمانیا چەکی کیمیایی بە سەدام حسێن دا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: حکومەتی ئەڵمانیا بەرپرسی تەیار کردنی ڕژێمی سەددام بە چەکی کیمیایی و شەهادەت و ژەهراوی بوونی هەزاران هاووڵاتی ئێرانیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە تویتەر نووسی: دوور لە چاوەڕوانییە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بیری خەڵکی ئێران نیسبەت بە گاز و مادەی کیمیایی و پێوەندیی لەگەڵ حکومەتی ئەڵمانیا ئاگادار نەبێت.

کەنعانی بە ئاماژە بە تەیار کردنی ڕژێمی سەددام بە چەکی کیمیایی، جەختی کرد: ناوبراو کە دەوڵەتەکەی بەرپرسی تەیار کردنی ڕژێمی سەددام بە چەکی کیمیای و شەهادەت و ژەهراوی بوونی هەزاران هاووڵاتی ئێرانیە، چلۆن ماف دەداتە خۆی باس لە مافی مرۆڤی خەڵکی ئێران بکات.

News Code 46071

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha