AP ١٤٠٢ جۆزەردان ١ ١١:٤٠

وەزیری دەرەوەی سووریاڕایگەیاند:

مەرجی سووریا بۆ پێوندی لەگەڵ تورکیا

مەرجی سووریا بۆ پێوندی لەگەڵ تورکیا

وەزیری دەرەوەی سووریا بە جەخت لەسەر تۆکمە کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ عەرەبستان، ڕایگەیاند کە پێوەندی لەگەڵ تورکیا جگە بە کشانەوەی ئەو وڵاتە لە خاکی سووریا ناچێتەوە سەر حاڵەتی ئاسایی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەیسەل مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ تی ئاڕ تی جەختی کرد: سووریا هەرگیز پێوەندی خۆی لەگەڵ وڵاتێک وەکوو تورکیا کە خاکی ئەو وڵاتەی داگیر کردووە، ئاسایی ناکاتەوە. ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ تورکیا بەس بە مەرجی کشانەوەی هێزەکانی ئە ووڵاتە لە خاکی سووریا ئەنجام دەدرێت. دیداری ئەسد لەگەڵ ئەردۆغان لە ئەو حاڵەتەدا ئەگەری هەیە. ئێمە لە هەوڵەکانی ڕووسیا و تەڤل بوونی ئێران بە دانوستانی ئەمنی و سەربازی لە ئەو بارەوە دەسخۆشی دەکەین.

مێقداد وتیشی: سووریا خوازیاری باشترین پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

News Code 46057

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha