بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە پەراوێزی سەردان کردنیان بۆ پیشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە تاران رایانگەیاند: سەرەڕای پەرەسەندنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کتێب هێشتا پێگەی بەرزی خۆی هەیە.
ڕێبەری لەم سەردانەدا لەگەڵ ژمارەیەک لە بڵاڤگەکان، خاوەنی ژوورەکانی کتێب لە پیشانگا و نووسەران و لایەنگرانیر کتێب قسەیان کرد.
ئایەتوڵا خامنەیی لە کۆتاییدا لە دیمانە لەگەڵ هەواڵنێری دەنگ و رەنگ رایانگەیاند: سپاس بۆ خودا لە پیشانگای کتێب نیشانەی مزگێنیدەر و هیمەت و ئەنگێزەی باشی گەنجانە دەبینرێت.
پێشوازی خەڵک باش و رێژەی کڕینی کتێبیش زۆر باش بووە.
جەختیشیان کرد کە خەڵک و بە تایبەت گەنجان دەبێ کتێب بخوێنن چونکوو فەرهەنگسازی وڵات پێویستی بە کتێبە.
Your Comment