بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئێران دوێنێ شەو جەختی کرد کە ئیمانی خەڵک، ڕازی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بووە و هەر بۆیە، دوژمنان ئەو ئیمانەیان کردووەتە ئامانج.
ڕەئیسی پێش سەفەری بۆ سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین وتی: گەلی ئێمە گەییشتووەتە ئەو ئەنجامە کە ئەو دەسەڵاتە وەکوو خێوەتێک وایە و ویلایەت کۆڵەکەکەیەتی. هەر بۆیە ئیمانیان بە دەسەڵات و ڕیبەری هەیە. ئێمە لە بواری سەربازییەوە سەربەخۆین و توانیمان یەکێک لە وڵاتە بەرچاوەکان لە بواری بەرگری بین.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە دوژمن لە 44 ساڵی ڕابردوو هیچ گەمژەیی و ناژیریەکی بەرانبەر ئێران نەکردووە، درێژەی دا: دوژمن ناتوانێت ئاوەها کارێک بکات. دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەبۆنەی سەرچاوەکەیەوە واتا گەلە.
پێوەندی ئێران و عەرەبستان دەتوانێت سوودی زۆری بۆ ناوچەکە هەبێت
سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەدا ئاماژەی دایە سەر دەستپێکردنەوەی پێوەندی تاران و ڕیاز و وتی: پێوەندی ئێران و عەرەبستان وەکوو دوو وڵاتی گرینگ و کاریگەری ناوچەکە دەتوانێت سوودی زۆری بۆ ناوچەکە هەبێت. دوژمنان لە ئەو پێوەندییە تووڕەن، لەوانە ئیسرائیل. هۆکارەکەشی هەوڵ بۆ دروست کدنی ئاژاوەیە.
گرێبەستگەلێک وەکوو کەمپی دەیڤید ناتوانێت ئاسایش بۆ ئیسرائیل بهێنێت
ڕەئیسی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل ناتوانێت ئاسایشی خۆی دابین بکات وتی: دۆخەکە لەچاو ڕابردوو زۆر گۆڕانی بەسەردا هاتووە. ڕوونە کە ئەمڕۆکە گرێبەستگەلێک وەکوو شەرمولشێخ، ئۆسلۆ و کەمپی دەیڤید ناتوانێت هیچ ئاسایشێک بۆ ئەو ڕژێمە بهێنێت. ئەمڕۆکە بڕیار لە دەستی گیانفیدایانی فەلەستینییە نەک لە سەر مێزی دانوستانی سیاسی .
حزبوڵڵا و ئێران ڕێگری دەکەن لە دابەش بوونی سووریا
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی هەروەها ئاماژەی دایە سەر شەڕی جیهانی لە دژی سووریا و تی: ئەمریکا و ئیسرائیل هیوای زۆریان بە بەزینی سووریا هەبوو. ئێران تەنیا وڵاتێک بوو کە پاڵپشتی لە دەسەڵاتی سووریا کرد، لە بەرانبەر تەکفیری یەکان وەستا کە بودوای دابەش بوونی سووریاوە بوون. حزبوڵڵا و ئیران لە دابەش بونی سووریا ڕێگریان کرد.
Your Comment