AP ١٤٠٢ گوڵان ٥ ٠٨:١٥

ناڕەزایەتی ئێران بە تاکڕەویی ئەمریکا؛

نوێنەری ئێران: واشنتۆن جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشێل دەکات

نوێنەری ئێران: واشنتۆن جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشێل دەکات

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: ئەمریکا بە کردەوەی تاکڕەوانە جاڕنامەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشێل دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و‌نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ناڕەزایەتی ئێران بە چەواشەکاری ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، راگەیاند.

وتیشی: ئەمریکا رازی نابێت بە کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی و ئەووڵاتانەش کە‌پابەندن بەو رێککەوتنە، سزایان دەدات.

دوایین خولی دانوستان بۆ نەهێشتنی گەمارۆکان گەلاوێژی ساڵی رابردوو لە ڤیەن بەرێوەبرا. گوشاری رژێمی زایۆنی، ناکۆکی لە کۆنگرێسی ئەمریکا و‌کێشەی ناوخۆیی لە ئەمریکا رێگرە لەوەی بایدن بیەوێت بگەڕێتەوە بۆ دانوستان.

News ID 45792

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha