بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ڕۆژی دووهەمی مانگی گوڵان هاوکاتە لەگەڵ 125 ەمین ساڵڕۆژی بڵاو بوونەوەی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بەناوی ڕۆژنامەی کوردستان کە لە ساڵی 1898 ی زایینی بەرانبەر بە 1277 ی کۆچی هەتاوی لە قاهیرەی پێتەختی میسر، لەلایەن مێقداد بەدرخانەوە کە لە ڕۆشنبیرانی کورد لە سەدەی نۆزدەیەم بڵاو کرایەوە.
گرینگایەتی ڕۆژنامەی کوردستان بۆ خەڵکی کوردستان تا جێگایەکە کە 22 ی ئاپ بەرانبەر بە 2 ی گوڵانی هەر ساڵیان ، ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی ناودێر کردووە و بەرزی ڕادەگرن.
ڕۆژنامەیەک کە لە ماوەی بڵاو بوونەوەی خۆیدا هەواڵی سیاسی، فەرهەنگی، ئابووری و کۆمەڵایەتیی ڕووماڵ دەکرد و سەرنووسەرگەلێک وەکوو مێقداد مدحت بدرخان، عەبدولڕەحمان بەدرخان و سورەیا بەدرخان تێیدا نووسیویانە.
ژمارەی یەک تا پێنجی ئەو گۆڤارە لە قاهیرە بڵاو کرایەوە. ژمارەی 6 تا 19 ی ژێنێف بڵاو کرایەوە و دووبارە ئەو گۆڤارە دەگەڕێتەوە بۆ قاهیرە و تا ژمارەی 25 لە قاهیرە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە و دواتریش ژمارەکانی 25 تا 29 لە شاری فۆلکستونی بریتانیا چاپ و بڵاو کرایەوە. هەروەها ژمارەکانی 30 بۆ 31 ی دووبارە لە ژێنێف بڵاو کرایەوە و دوای ئەوە لە چاپ درانی ئەو گۆڤارە ڕادەگیردرێت.
هۆکاری بڵاو بوونەوەی ناڕێکوپێکی ڕۆژنامەکەش دژایەتییەکانی دەوڵەتی عوسمانی لەگەڵی و نەبوونی ئاسایش بۆ بەرپرسانی ڕۆژنامەی کوردستان بووە و هەر بۆیە نەبوونی ئاسایشی ئەو کەسانە ناچاریانی کردووە کە بەردەوام لە شارێکەوە بچنە شارێکی دیکە.
ژمارە سەرەتاییەکانی ئەو گۆڤارە تا چەندین ساڵ ون بووبوو تا ئەوەی کە دوای 70 ساڵ لە بڵاو بوونەوەیی، یەکەم ژمارەی ڕۆژنامی کوردستان لە ئافیسی ڕۆژهەڵات ناسی زانکۆی شەورەوی لەلایەن دکتۆر مارف خەزنەدارەوە دۆزرایەوە.
ئەگەرچی ئێستا و دوای 125 ساڵ رۆژنامەگەری کوردی ڕێکایەکی پڕۆەوراز و نشێوی بڕیوە و بەرەو پێشەوە چوو بەڵام هێشتا بەو جۆرەی کە لە گەلان و نەتەوەکانی تردا لە جیهان پێشکەوتن بەدیدەکرێت لە رۆژنامەگەری کوردیدا زۆر بەرچاو نییە.
بە کورتی تا ئێستا رەوتی رۆژنامەگەری کوردی نەیتوانیوە بە چەشنێک زانستی، پسپۆرانە و ئاکادمیک بێت کە شوێن پەنجەی لە جیهاندا دیار بێت بەڵکوو ئەوەش ئێستا هەیە زیاتر سەرچاوەی لە ئەزموونی تاکەکەسیەوە گرتووە.
Your Comment