بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی لە خوتبەکانی نوێژی جەژنی ڕەمەزان لە موسەلای تاران وتیان: مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ، ڕەمەزانێکی پڕ لە شەوق بوو.
وتیشیان: رۆژی قودس رۆژی خەباتی گەلی ئێرانە کە بە هاوڕێی زۆر بەرفراوانی وڵاتانی دیکەیش بەرێوەچوو.
رێبەری باڵای ئێران جەختیان کرد: دوژمن لە گەڵ یەکپارچەیی و یەکدەس بوونی خەڵک دژایەتی هەیە و دەیەوێت خەڵک بە خواست و دڵخوازیی جۆراوجۆر لە گەڵ یەکتر شەڕ بکەن.
زیادیشیان کرد: چاوەروان لە گەلی ئازیزمان ئەکرێت بە بەرەکەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و ئەو دەستکەوتە مەزنانەی لەم مانگەدا هەبوویانە، یەکگرتوویی خۆیان بپارێزن.
راشیانگەیاند کە لە سەرەتایشۆڕشەنە گەلی ئێمە یەکجرتوو بوون و ئەم یەکگرتووییە لە زۆر بابەتدا توانی ڕێکا دژوارەکان و تەنگژەکان بە دەستی خەڵک بکاتەوە.
دووپاتیشان کردەوە کە دەبێ ئەم یەکگرتنە بپارێزرێت دوژمن دژی یەکگرتوویی گەلی ئێرانە.
ئایەتوڵا خامنەیی وتیان دەبێ خڵێڵەکانی دوژمن بۆ ڕەش بین کردمی خەڵک بە یەکتر یان ڕەش بین کردنیانی خەڵک بە بەرپرسانی ئەرککێشی وڵات، بەتاڵ بکرێتەوە.
ئاماژەشیان دا کە چەوسێنەران لە ڕابردوودا بە جووڵەی سەربازی دەهاتنە ناوچڵات. ئەم تاکتیکانە، ئەمڕۆ لە کەڵک نایێت . دوژمنانی ئیسلام زانیویانە کە هێزی سەربازی ناتوانێ هیچ کارێک بکات. لەم دواییانەدا ئەمریکا لە ئەفغانستان و عێراق ئەمەی ئەزموون کرد و بۆیە ستراتێژییان گۆڕی.
راشیانگەیاند: کار و تاکتیکی ئەوانە ئێستا بریتیە لە ڕیا و ساختەکاری، تێکدان، درۆ، خڵێڵە خستن، ڕاستی هەڵگەڕاندنەوە، سووککردنی گەلان، ڕەش بین کردنی گەلان سەبارەت بە خۆیان، شاردنەوەی توانایی و لێهاتووییەکانی گەلان.
- در شناخت حرکت دشمن و تاکتیک و روش دشمن باید بهروز باشیم و راه ابطال آن را به دست بیاوریم.
Your Comment