بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دەقی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە:
دوای چل ساڵ ناودێر کردنی دوایین هەینی مانگی ڕەمەزان لەلایەن ئیمام خومەینییەوە ئێستا فەلەستین بووەتە نمانەی یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام و نامنەی مافخوازی هەموو ستەملێکراوان و ئازادیخوازانی جیهان لە هەر ڕەگەز و ئایین و ئایینزایەکەوە.
هاواری ستەملێکراوی گەلی فەلەستین و ئەوەی کە لەوێ ڕوو دەدات، لە ڕۆژی قەدسی ئەمساڵدا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە زمانی سەدان ملیۆن مرۆڤی دادپەروەر و ئازایخوازەوە بەرز دەبێتەوە و ئازاد بوونی فەلەستین نەک هەر وەکوو پرسی یەکەمی موسڵمانان، بەڵکوو وەکوو ئاشكراترین نمانەی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان داوا دەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها ئەرکی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە پاڵپشتی لە مافی خەڵکی فەلەستین، کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و جەنایەتی نامرۆڤانەی ئسیرائیلییەکان لە فەلەستین دەهێنێتەوە بیر و لەسەری جەخت دەکات.
Your Comment