بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری واسی عەرەبستان ڕایگەیاند کە شاندی تەکنیکی عەرەبستان بۆ لێکدانەوەی میکانزیمەکانی کردنەوەی باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تاران و کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە مەشهەد، گەییشتە تاران.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ئەو سەفەرە لە درێژەی ڕێككەوتنی ئەم دواییەی عەرەبستان و ئیران لە چین بۆ دەستپێکردنەوەی پێوەندی دوو لایەنە و تەواو کردنی ئەو ڕەوتە ئەنجام دەدرێت.
Your Comment