AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٧ ٠٨:٢٥

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:

ئیسرائیلییەکان بە هۆی یەکگرتنەوەی جیهانی ئیسلام دۆش داماو بووە

ئیسرائیلییەکان بە هۆی یەکگرتنەوەی جیهانی ئیسلام دۆش داماو بووە

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسی: ئیسرائیلییەکان لە شەپۆلی یەکگرتنەوە لە جیهانی ئیسلام و شڵەژاویی ناوخۆیی خۆی سەرلێشێواو بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئیران ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوکات لەگەڵ چڕ بوونەوەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نوێژخوێنە فەلەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا لە تویتێکدا نووسی: ئیسرائیلییەکان لە شەپۆلی یەکگرتنەوە لە جیهانی ئیسلام و شڵەژاویی ناوخۆیی خۆی سەری لێشێواوە

ناوبراو زیادی کرد: سووکایەتی و هیرشی سەربازانی ئیسرئیل بۆ سەر نوێژخوێنە فەلەستینییەکان وێنەگەلێکی دڵتەزێنی دروست کرد کە ئەنجامی هەڵسوکەوتی پاگەندەکارانی مافی مرۆڤە کە چاویان لە ئاستی جەنایەتەکانی ئیسرائیل نووقاندووە.

News ID 45577

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha