بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە دەستدرێژی رۆژی رابردووی ئەمریکایبەکان بۆ سەر سووریا وتی: نامانەوێت لە گەڵ ئێران تووشی شەڕ ببین.
وتیشی: رۆژی رابردوو هێرشێک دژی هێزەکانی ئێمە ئەنجام درا لە لایەن گرووپەکانی سەر بە ئێران و من فەرمانم دا بە پەلە وڵامی ئەم هێرشە بدرێتەوە.
شیاوی ئاماژەیە شەوی رابردوو زیاتر لە 20 مووشەک بەرەو دوو بنکەی نایاسایی ئەمریکا لە مەیدانی نەوتیی ئەلعەمەر و مەیدانی گازی کۆنیکۆ لە دەیرەزوور تەقێندراوە.
Your Comment