بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەژماری تویتەری نوور نیوز، میدیای نزیک لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: عێراق وەکوو دووهەمین هاوبەشی بازرگانی ئێران، دەبێتە ئامانجی سەفەری دەریاوان شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دوای چین و ئیمارات. پاراستن و بەرز کردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری لەگەڵ عێراق پێویستی بە چارەسەری هەندێک کێشەی ئەمنیەتی سەپێندراو بەسەر پێوەندییەکانی دوو وڵات، خێرا کردنەوەی جێبەجێ کردنی ڕێكکەوتنە ئابوورییەکان و روانتر بوونەوەی هاوکارییە بانکییەکانە.
دەریاوان شەمخانی کە دوای سەفەری ئەم دواییەی بۆ پەکین، ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستان بۆ دەستپێکردنەوەی پێوەندییە دیپلۆماتیکەکان بە ناوبژیوانی چینی راگەیێندرا، چەند ڕۆژ پێش سەفەری ئیماراتی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.
Your Comment