بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رافائێل گرووسی، سکرتێری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی IAEA دوای گەرانەوەی لە ئێران، لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی سازدا.
گرووسی وتی: سەفەرم بۆ ئێران بەمەبەستی ئەنجامدانی هەندێ کاری پێویست بوو بۆ تێگەیشتن لە راستی و دروستی هەندێ بابەت و هەندێ شوێن.
وتیشی: ئێران لە ئاستێکدا کە رایگەیاندوە پیتاندنی ئۆرانیۆم دەکات، ئێمە چاودێری پێویست ئەنجام دەدەین. تەنیا شتێک کە گرینگە ئەمەیە کە بۆ سەر گرەم لە پیتاندنی ئۆرانیۆم لەم وڵاتە، ئێمە چاودێر بین.هیچ زانیارییەکمان نییە کە بڵێن ئێران بە دوای چێکردنی بۆمبی ئەتۆمە.
گرووسی رایگەیاند:سەبارەت بە دۆزینەوەی وردە ئۆرانیۆمی 84 لە سەد پیتێندراو لە فێردۆ، ئەم خاڵە دەبێ لەبەرچاو بگڵین کە هیچ بەرهەم هینان یان پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لەم ئاستەدا بوونی نەبووە.
Your Comment