AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٨ ١٥:٤١

فەرماندەی قەرارگای خاتم الانبیا رایگەیاند:

هەڕەشەی تاران لەو وڵاتانە دژی ئێران هاوکاری ئیسرائیل دەکەن

هەڕەشەی تاران لەو وڵاتانە دژی ئێران هاوکاری ئیسرائیل دەکەن

فەرماندەی قەرارگای خاتم الانبیا رایگەیاند کە هەر وڵاتێک دژی ئێران هاوکاری ئەمنیی ڕژێمی زایۆنی بکات، تێچووی کارەکەی دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر غوڵامعەلی ڕەشید فەرماندەی قەرارگای ناوەندیی حەزرەتی خاتم‌الانبیاء رایگەیاند: ئامادەیی بۆ بەرگری و هێرش بۆ سەر دوژمن، تەدبیر و ڕاوێژی فەرماندەی باڵای هێزەکانی ئێرانە و لە مەشقە سەربازییەکاندا

راشیگەیاند: قەرارگای خاتم ، ئەرکانی گشتی هێزی چەکدار، ئەرتەش و سوپا، هەر چەشنە کردەوەی هەڕەشە ئەمێزی رژێمی زایۆنی دژی بەرژەوەندی و ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە گوێرەی زانیاری، هەماهەنگی و پشتیوانی ئەمریکا دەزانێ و هێزی چەکدار بە توندی وڵامی دەداتەوە.

هۆشداریی بە ئەمریکا دەدەین هەر چەشنە پشتیوانی لە کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی ئێران ، واتا گیانی سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەکە خستنە مەترسی.

News ID 45233

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha