بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحمود خۆشناو ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان وتی: پارتەکەی مەسعود بارزانی ، هەرێمی کوردستانی گیرۆدەی قەرزی زیاتر لە 24 میلیارد دۆلار کردووە.
ئەو ئەندامەی یەکێتی ، حکومەتی مەسرور بارزانی تۆمەتبار کرد کە لە هەموو دۆسیەکاندا کەمتەرخەمی کردووە و پارتی دیمۆکرات، قعرزی 24 میلیارد دۆلاری خستۆتە سەر شانی هەرێم.
جەختیشی کرد: نارەزایەتی خەڵک لە ناشەفافی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان زۆرە و وەفدی کورد لە بەغدا نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی هەرێم نین.
Your Comment