AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٦ ١٠:٠٢

ڕاوێژکاری وەزیری بەرگری بۆ مێهر:

ئێران لە ڕیزی 5 وڵاتی یەکەمی جیهان لە بواری سەرئاوگەڕی خێرایە

ئێران لە ڕیزی 5 وڵاتی یەکەمی جیهان لە بواری سەرئاوگەڕی خێرایە

ڕاوێژکاری وەزیری بەرگری لە پیشەی دەریایی وتی: خەریکی چێ کردنی سەرئاوگەڕی نوێ لە بواری سەر ئاست، ژێر ئاست، کاریگەری ئاستیداین کە لە کاتی گونجاودا لەلایەن وەزیری بەرگرییەوە ڕوونوێنی دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: مەنووچێهر عەلیپوور لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند کە لە دەیەی فەجردا 70 جۆر سەرئاوگەڕمان ڕادەستی هێزی سنوورەوانی ئێران کرد کە بە تواوەتی چێ کراوی ئیران بوون. ئەو سەرئاوگەڕانە لە سێ کەلاسی حەیدەر، ئەروەند و کەنداوی فارسن کە تایبەتمەندی بەرچاویانهێزی مانۆڕی زۆر سەر و زیرەکیانە کە لە دەریاکاندا دەتوانن بە باشی بەرەوڕووی قاچاخچییەکان ببنەوە.

ئایا ئەو سێ کەلاسە واتا حەیدەر، ئەروەند و کەنداوی فارس بە چەکیش تەیار کراون یان نا؟

بەڵێ هەمووی ئەو سەرئاوگڕانە بە چکیش تەیار کراون. هەرچەندە سەرئاوگەڕەکان گەورەتر ببنەوە چەکەکانیشیان قورستر دەبێت و لە سەرئاوگەڕە بچووکەکاندا لە چەکی سووک کەڵکوەردەگیردرێت.

ئایا لە بواری سەرئاوگەڕی سووکدا، جیهازات ڕادەستی ئەرتەش کراوە؟

ئەرتەش لە بواری سەرئاوگەڕی گەورە و قورسدا زیاتر داواکاری هەیە بەڵام سەرئاوگەڕی سووکیشی داوا کردووە کە بە پشتی خودا لە ساڵی 1402 ڕادەستیان دەکرێت.

لە ئاستی ناوچەکە و جیهاندا سپای پاسداران بە سەرئاوگەڕی توندڕەو و توانا جیاوازەکانییەوە دەناسن. لە ئەم ساڵانەی دواییشدا وەزارەتی بەرگری دەستکەوتەکانیی پێشکەشی ئەو هێزانە کرد، ئایا لە ئەم ڕۆژانەشدا ئاوەها هاوکارییەک کراوە؟

بەڵی لە بواری جیاوازی سەرئاست، ژیر ئاست، کاریگەری ئاستی ، توندڕەو و … گرێبەستمان هەیە کە خەریکی داڕشتنین، بەڵام باشتر وایە کە لەلایەن وەزیری بەرگری یان فەرماندەی هێزی دەریایی سپاوە ڕاگەیاندنی بۆ بکرێت.

News ID 45205

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha