بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی لە سەفەر بۆ چین لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ بەرنامەی Xinwen Lianbo کەناڵی جیهانی و نەتەوەیی تەلەڤیزیۆنی چین، لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە پێگەی ئەو وڵاتە لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران، بە ئاماژە بە پێوەندیی مێژوویی دوو شارستانیەتی کۆنی ئێران و چین باسی لەسەر هەڵوێستی هاوبەشەکانی دوو وڵاتەکە لە پرسە نێودەوڵەتییەکان کرد.
سەرۆک کۆماری ئێران بە ڕوانینی هاوبەشی چین و ئێران لە بواری بەەنگار بوونەوەی تاک لایەنیی لە جیهان، ئاماژەی دایە سەر پاراستنی سەربەخۆیی و زەروورەتی بەهێزبوونەوە و زیادی کرد: دەفرایەتی بەرانبەری دوو وڵاتەکە هەلێکی زۆر گونجاوی بۆ پەرەسەندنی هاوکارییە هاوبەشەکانیش لە ئاستی ئاسیا و هەم لە بواری دوو لایەنە پێک هێناوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە سەفەر بۆ چین وەکوو یەکێک لە گرینگترین هاوبەشە بازرگانییەکانی ئێران لە درێژەی ڕوانگەی ستراتیژی ئێران بە هاوکاری لەگەڵ چین ئەنجام دراوە، زیادی کرد: ئەو ڕوانگە ستراتیژییە، ئەمڕۆکە بووەتە بەڵگەی هاوبەشی ستراتیژی ئێران و چین و بە پێی ڕێککەوتنەکان دەتوانین ئەم سەفەرە وەکوو خاڵێکی وەرچەرخان بۆ گەشەی پێوەندییەکان و هاکارییەکانی ئێران و چین لە هەموو بوارەکانی سیاسی، ئابووری، زانستی و تەکنۆلۆژیا وەسف بکەین.
سەرۆک کۆمار لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە دەستکەوتی ڕێککەوتننامەگەلێک کە واژۆ کراوە بۆ ئیش و کارەکان، سەرمایەدانەرییەکان و خەڵکی ئاساییش وتی: بە پێی ڕێککەوتنگەلێک کە بەرپرسانی باڵای چین و ئێران واژۆیان کردووە، دوو وڵاتەکە دەتوانن هاوکاری گەلێکی جیاواز لە ڕابردوو لە بوارەکانی پیشە، کانگا، کشتوکاڵ، ڕێگای هاتوچۆ و لە بوارەکانی فەرهەنگی و مێدیاییان هەبێت. کەواتە لە هەموو چالاکانی ئابووری لە چین و ئیران داوا دەکەین دەفرایەتییەکان بناسنەوە و تێبکۆشن بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندی بازرگانی بچنە پێشەوە.
ڕەئیسی داهێنانی قایشی ڕێگای چینییەکانی لە سوودی ئەو وڵاتانە وەسف کرد و ڕایگەیاند؛ بە بووژانەوەی ئەو ڕێگایە سەرەتا ئەو ڕێگا کۆنە لە جادەی ئاورێشم بە شێوەی مۆدێرن و نوێ لە ناوچەکە دەکرێتەوە و هەروەها پێوەندی بازرگانی و ئابووری ناوچەکە ئاسان دەبێتەوە. هەروەها ئایدیای قایش-ڕێگا دۆخی بازرگانی و ئابووری ناوچەکە و تەنانەت بەشێکی گرینگ لە جیهان ئاسان دەکاتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی کە سەرەنجی زیاتر بدرێتە وڵاتانی سەر ئەو ڕێگایە.
ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە گەمارۆ 40 ساڵەکانی ئەمریکا و پاگەندەی سیاسەتوانەکانی ئەو وڵاتە سەر ئەوەی کە گەمارۆکانی ئەوان بۆ سەر حکومەتی ئێرناە و نەک خەڵک، ڕایگەیاند: ئەنگێزەی ئەمریکییەکان بۆ سەپاندنی گەمارۆ، تۆڵە کردنەوە لە گەلی ئێران بۆ 44 ساڵ بەرخۆدان و شکستی ئەمریکا بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانیەتی. گەمارۆکان بڕیار بوو گەلی ئێمە ڕابگرێت، بەڵام خەڵک و گەنجەکانی ئێمە ڕانەوەستان و گەمارۆ و هەڕەشەکانیان کردە هەلێک بۆ پێشکەوتن لە بواری جیاواز.
Your Comment