بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێورەسمی جەژنی تەکلیفی کچانی قوتابی ئەمرۆ هەینی لە حسێنیەی ئیمام خومەینی بەرێوەچوو.
سەدان کچی قوتابی کە گەیشتوونەتە تەمەنی تەکلیفی شەرعی بە خوێندنی نوێژی مەغریب و عیشا بە ئیمامەتی ئایەتوڵا خامنەیی رێبەری باڵای ئێران، بەشدارییان لە رێورەسمی مەعنەوی جەژنی فریشتەکان کرد.
رێبەری باڵای ئێران لە وەتەیەکی کورتتدا وتیان: کچانی نەو گوڵی ئازیزی من، جەژنی تەکلیف جەژنێکی ڕاستەقینەیە چونکوو ئێوە ئێستا گەیشتوونەتە ئەو تایبەتمەندییەی کە خودا لە گەڵتان قسە بکات و تەکلیف بخاتە سەر شانتان و ئەم پلەیە کە خودا ئێوە بکاتە بەردەنگی خۆی زۆر پلەیەکی پڕبایەخە بۆ مرۆڤ.
وتیشیان: ئێوە چی دیکە منداڵ نین بەڵکوو تازەلاون و دەبێ لە بنەماڵە، قوتابخانە و شوێنی یاری کردندا کاریگەری بخەنە سەر هاوڕێیەکانتان و کەسانی تریش بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنوێنی بکەن و ئەم بەرپرسیارێتییە بە ئێوە سپێردراوە.
ئەوەشیان وت کە دەبێ لە نوێژدا ئاگادار بن کە خەریکن لە گەڵ خودا قسە دەکەن و مانا و تەرجەمەی وشەکان فێر بن و ئەوەی کە خودا وتوویەتی ئەنجامی بدەن و ئەوەشی کە پێخۆش نییە، نەیکەین.
ڕێبەری بە ئاماژە بە دروشانەوەی ژنانی گەورە و کاریگەری دانەر لە مێژووی ئێرانی ئازیز، ڕایانگەیاند: ئەمڕۆ ژنانی بەرجەستە و کاریگەری ئێمە لە بەشەکانی زانست، کردەوە و جەهاد مایەی شانازی وڵاتن و زیاتر لە ڕابردوون، ئێوەش هەوڵ بدەن بە خوێندن و کار و تێفکرین بێنە ریزی ژنانی بلیمەت.
Your Comment