AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١١ ١٠:١٥

کارداری پێشووی ئێران لە عەرەبستان:

ئیسرائیل لەمپەڕ دەخاتە بەردەم دانوستانی نێوان ئێران و عەرەبستان

ئیسرائیل لەمپەڕ دەخاتە بەردەم دانوستانی نێوان ئێران و عەرەبستان

کارداری پێشووی ئێران لە عەرەبستان وتی: ئێران هیچ کات دژی دانوستان لە گەڵ عەرەبستانی سعوودی یان دیکەی وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس نەبووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد دەستمالچیان، کارداری پێشووی ئێران لە عەرەبستان لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: بە شێوەی لۆژیکی عەرەبستان دەبێ خوازیاری دانوستان لە گەڵ ئێران بێت چونکوو پاش ماوەیەک نائارامی لە ناوچەکە دەبێ هەوڵ بۆ ئاوەدانی و گەشەپێدان بدرێت.

دەستماڵچیان زیادی کرد: هۆکاری جیاواز هەیە لەوانەش دەستێوەردانی رژێمی زایۆنی کە بووەتە هزی ئەوەی عەرەبستان نەتوانێت بڕیاری دروست لەمبارەوە بدات؛ هەروا کە ئەو ڕژیمە لەمپەڕی بۆ بەرجام دروست کرد، تەنگژە و چەڵەمەشی خستە بەردەم پەیوەندی ئێران و عەرەبستان.

وتیشی: ئێران هیچکات دژی دانوستان نەبووە و تەنانەت لە کاتی شەڕی سەپێندراویشدا نەیویستووە پەیوەندی خۆی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بپچرێت.

جەختیشی کرد کە ئێران تەنانەت بۆ گفتوگۆ لە باڵاترین ئاستدا لەگەڵ عەرەبستان ، ئامادەیە.

News ID 44944

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha