AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٦ ٠٧:٤٥

سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بڕیاری دادگای فیدراڵ دژی کورد سه‌قامگيريى سياسيى عێراق ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه

بڕیاری دادگای فیدراڵ دژی کورد سه‌قامگيريى سياسيى عێراق ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت "ئه‌م بڕياره‌ى‌ دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق له‌م كاته‌دا هەموو رێککەوتنەکانی سەقام گرتنی دۆخی عێراق دەخاتە مەترسیەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت "ئه‌م بڕياره‌ى‌ دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق له‌م كاته‌دا، جگه‌ له‌وه‌ى گومان و ده‌يان نيشانه‌ى پرسيارى گه‌وره‌ دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها بابه‌تى په‌له‌كردن له‌ ده‌رچوواندنى ياسايه‌كى تازه‌ بۆ دووباره‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ى دادگه‌كه‌ ده‌هێنێته‌ پێشه‌وه‌".

لە پەیامێکیدا لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی بە بلۆککردنی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایدەگەیەنێت "ئه‌و بڕياره‌ نه‌ك ته‌نيا مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان كه‌ هاووڵاتيى عێراقن، به‌ڵكو ته‌واوى پرۆسه‌ و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش به‌ ئامانج ده‌گرێت".

دەڵێت "بڕيارى ئه‌مڕۆى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق به‌ نادروستيى ناردنى شايسته‌ى دارايى و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له‌لايه‌ن حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقه‌وه‌ له‌ ساڵانى 2021 و 2022، بڕيارێكى ته‌واو نادادپه‌روه‌ر و سته‌مكارانه‌يه‌".

سەرۆکی هەرێم دەڵێت "ئه‌و بڕياره‌ نه‌ك ته‌نيا مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان كه‌ هاووڵاتيى عێراقن، به‌ڵكو ته‌واوى پرۆسه‌ و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش به‌ ئامانج ده‌گرێت كه‌ حكوومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراقى له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌".

راشیدەگەیەنێت "عێراق به‌ پرۆسه‌يه‌كى درێژ و ئاڵۆزى سياسى و ناسه‌قا‌مگيريدا تێپه‌ڕى تاكو دواجار حكوومه‌تێك له‌ به‌غدا هاته‌ كايه‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكى عێراق هيوا و ئومێديان له‌سه‌ر قۆناغێكى سه‌قامگير و باشترى داهاتوو هه‌ڵچنى. هه‌موو چاوه‌ڕوانييه‌ك له‌ دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق ئه‌وه‌بوو كه‌ به‌ پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و به‌ ڕه‌چاوكردنى دۆخى سياسى، نه‌بێته‌ هۆى شێواندنى ئه‌و ده‌رفه‌ت و كه‌شه‌ ئه‌رێنييه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كيشه‌كانى وڵات، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا دروست بووه‌ و سه‌قامگيريى سياسيى عێراق نه‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه‌!"

لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمکدا هاتووە "ئه‌م بڕياره‌ى‌ دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق له‌م كاته‌دا، جگه‌ له‌وه‌ى گومان و ده‌يان نيشانه‌ى پرسيارى گه‌وره‌ دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها بابه‌تى په‌له‌كردن له‌ ده‌رچوواندنى ياسايه‌كى تازه‌ بۆ دووباره‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ى دادگه‌كه‌ ده‌هێنێته‌ پێشه‌وه‌، وه‌ك‌ به‌شێكى گرنگ و سه‌ره‌كيى ڕێككه‌وتنى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان‌ بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق".

News ID 44882

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha