ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گفتوگۆگەلێکدا کە لەم دواییەدا لە ڕۆژنامەی ئەمریکی والێستریت ژۆرناڵ بڵاو کرایەوە، لە لێدوانێکدا وتی کە وڵاتەکەی هێشتا پێویستی بە بوونی هێزە بیانییەکان هەیە. ناوبراو زیادی کرد: لەناوبردنی داعش ماوەیەک دەخایێنێت و ئێمە پێویستمان بە هێزگەلێک کە لە ناوخۆی عێراق شەڕ بکەن، نییە.
لە هەمان پێوەندیدا، ئاژانسی هەواڵی مێهر، گفتوگۆیەکی لەگەڵ دکتۆر عەباس جبووری سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوەی مێدیایی و ستراتیژی ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت:
هێزە سیاسی و خەڵکییەکانی عێراق هێشتا دژی بوونی هێزە بیانییەکان لەوانە هێزە ئەمریکییەکان و ناتۆ لە خاکی وڵاتەکەیانن، چونکوو پێیان وایە کە عێراق بەهۆی لادانگەلێکەوە کە ئەو هێزانە بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ئەنجامیان داوە، پێویستیان بە ئەوان نییە. کەواتە بۆچی محەمەد شیاع سوودانی پاڵپشتی دەکات لە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە عێراق؟
قسەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەفەر بۆ ئەڵمانیا و ناوبردنی هێزە داگیرکەرەکان وەکوو هێزی دۆست، هەر لە سەرەتاوە دژی پەسەندکراوی ساڵی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق لەسەر زەروورەتی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراقە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزی خەڵکی زۆر بەتایبەتی گرووپەکانی بەرخۆدان هەن کە دژی بوونی ئەمریکا لە عێراقن؛ ئاڵبەت نەک هەموویان چونکوو بەشێکیان محەمەد شیاع سوودانیان بەربژێر کرد.
لە ڕاستیدا ئێمە وەکوو مێدیاکار سەرمان سووڕما لە ئەوەی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئەو شێوەیە قسەی کرد، چونکوو بەرخۆدان و هەندێک لایەنەکان وەکوو بزووتنەوەی نوجەبا کە لە ڕەوتی سیاسی بەشداریان نەکرد، دژی هەر جۆرە بوونێکی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراقن و پێیان وایە کە عێراقییەکان دەتوانن بەرگری لە خۆیانەوە بکەن و لەگەڵ داعش شەڕ بکەن.من لەسەر ئەو باوەڕەم کە ئەمریکا گوشاری لەسەر عێراق داناوە و هەر ئەو گوشارانە بوو کە سوودانی ناچار کرد لە ئەو دۆخە هەستیارە بکەوێت.
دیدارە بەردەوامەکانی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی عێراقی چۆن لێک دەدەنەوە؟ ئایا ئەمریکا بەڕاستی پاڵپشتی حکومەتی نوێی عێراق دەکات یان تێدەکۆشێت لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتە دەستێوەردان بکات؟
ئەگەر ئەمریکا پاڵپشتی لە ئەم حکومەتە کە بەشێکی گەورەی چوارچێوەی هاوئاهەنگییە، بکات، بابەتێکی جێگای نیگەرانییە. بەڵام من پێم وایە کە ئەمریکا تێدەکۆشێت بە هەر شێوەیەک کە بووە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق بکات.
ئەمریکا ، لە هەر وڵاتێکدا کە سەر بە ئەو نەبێت، ئاژاوەی سەر شەقام وەکوو پیلانێک بەکار دەهێنێت، هەر ئەو جۆرە کە لە ساڵی 2019 لە عێراق ڕووی دا. من مەبەستم خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە نییە کە بۆ داواکری مافی ڕەوا بەڕێوە دەچێت، بەڵکوو مەبەستم گۆڕانکاری دوای خۆپیشاندانەکان لە بواری دەستێوەردان و بەرنامە دەرەکیەکانە.
بەدڵنیاییشەوە ئەگەر دەوڵەت دژی بڕیارەکانی ئەمریکا بێت، ئەمریکاش لە شەقامەکان کەڵکوەردەگرێت بۆ لەناوبردنی حکومەتی ئەو وڵاتە، هەر ئەو جۆرە کە حکومەتەکەی حادل عەبدولمەهدی ڕووخێندرا.
بەڵام لەسەر ئەو باوەڕەم کە عێراق لە ئێستادا دوو کارتی گوشاری لە دژی ئەمریکا هەیە:
یەکەم: بەرخۆدانی بەهێز کە ئەمریکییەکان دەترسێنێت و تووشی دڵەڕاوکێیان دەکات.
دووهەم: دانوستانکاری بوێر: ئەبێ دانوستانکارێکی بوێر هەبێت کە ئەو هێزانە لە عێراق دەربکات و هیچ هێزێکی دەرەکی لە عێراق نەمێنێت.
Your Comment