بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەدران چیا کورد، هاوسەرۆکی نووسینگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، پاگەندەکانی سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە دژی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕەت کردەوە.
بەدران چیا کورد لە ئەو بارەوە وتی: لە چوارچێوەی داکۆکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەسەر گفتوگۆی نەتەوەیی سووری- سووری و سەرەڕای ڕەت کردنەوەی داخوازی ناوبژیوانی ڕووسیا لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حکومەتی سووریا، بەداخەوە سێرگی لاڤرۆف لە دووپات کردنەوەی پاگەندە پێشووەکانی خۆی وتی کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر خەریکی بەڕێوە بردنی پڕۆژەی جودایی خوازانەیە و لەلایەن هەندێک لایەنەوە کەڵکوەردەگیردرێت و ڕووسیا لە ترسی تورکیا هەمبەر پرسی کوردەکان تێدەگات.
هەرورها لە درێژەدا وتی: بە پێی هەر ئەو هەڵوێستانەیە کە تورکیا ئاسایشی سووریا دەخاتە مەترسییەوە و هێرش دەکاتە سەر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هەسەدە و بە ئاوەها هەڵوێستێکەوە ڕووسیا بەرپرسی بەرەوپێش چوونی پڕۆژە جودایی خوازانەکان لە سووریایە.
Your Comment