بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای دەرکردنی ڕەشنووسی بڕیارنامەی دەستێوەردەرانە و نائاسایی پەرلەمانی ئەورووپا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و جۆزێف بورل نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەخنەی توند نیسبەت بە کردەوەی هەستیاری پەرلەمانی ئەورووپا، ئەوەی هەڵسوکەوتێکی ناڕاست و هەڵە وەسف کرد.
ناوبراو جەختی کرد: ئێمە چەندین جار وتوویانە کە سپای پاسداران ناوەندێکی فەرمی و دەسەڵاتییە کە ڕۆڵی گرینگ و هەستیاری لە دابینی ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی ناوچەکە، بەتایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم هەبووە و هەیە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان زیادی کرد: هەوڵی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ تیرۆریستی ڕاگەیاندنی ئەو ناوندە ، بە شێوەیەک تەقەکردن لە خودی ئەورووپایە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی دا کە بیر لە پێشهاتە نەرێنییەکانی ئەو هەڵسوکەوتە ئیحساسیە لەسەر ئەورووپا بکەنەوە و لەسەر ڕێگای دیپلۆماسی، هاوکاری سازینەر و لۆژیک کار بکەن.
بۆچوونی ئێوە