مه‌سعود بارزانى په‌یامێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكرده‌وه‌

سەرۆکی پارتی دیمۆکرات رایگەیاند: هیچ بیانویەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن قبوڵناكرێت، ده‌شڵێت:"پێویستە ئەمساڵ لەهەرێمی كوردستان هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت."

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان لەپیرمام‌و له‌میانى پێشوازیكردنى له‌شاندێكی باڵای ئەمریكا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه.

بارزانی ڕایگه‌یاند: "پێویستە ئەمساڵ لەهەرێمی كوردستان هەڵبژاردنێكی پاك‌و بێگەرد بەڕێوەبچێت‌و هیچ بیانویەكیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردن قبوڵناكرێت".

شانده‌ باڵاكه‌ى ئه‌مریكا كە پێكهاتبون لەبرێت مەکگۆرک ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكوری ئەفریقاو ئامۆس هۆكشتین ڕێكخەری تایبەتی سەرۆكایەتی بۆ ژێرخانی جیهانی‌و ئاسایشی وزەو خاتوو ئالینا ڕۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق‌و ژمارەیەك ڕاوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا.

بارزانى لەو دیدارەدا وتى:"خوازیاری ئەوەین لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەدیاتەكان‌و پاڵپشتیكردنی حكومەتی هەرێم، كۆبونەوەو هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكان بەردەوامبێت‌و هه‌موو پشتیوانیه‌كى چاكسازیی هێزه‌كانى پێشمەرگە ده‌كه‌م"

News Code 44783

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha