بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سۆران عومه‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، "لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە ڕاپۆرتی دو پسپۆڕی ئەڵمانی و سویسری لەوبارەوە پێشكه‌شكردوه، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لیکۆڵینەوە و بەدواداچون لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکات".
پێشتر چه‌ندجارێك پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) رایگه‌یاندبوو، "دەوڵەتی تورکیا لەبۆردومانەکانیدا بۆسەر پەکەکە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، بۆیە داوا لە شاندە نێودەوڵەتییەکان دەکەین لەوبارەیەوە لێکۆڵینەوە بکەن".
په‌كه‌كه هاوكات گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك چەکدار و برینداربونی ده‌یانی دیكه‌ی به چه‌كی كیمایی راگه‌یاندوه، هه‌روه‌ها دیمەن و ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تیایدا هێرش و بەکارهێنانیان چه‌كی كیمیایی دەبینرێت، ڤیدیۆیەکان هەم لە تونێلەکان و هەم لە دەرەوەی تونێلەکان تۆمارکراون.
Your Comment