AP ١٤٠١ بەفرانبار ١٩ ١٣:٣٧

کەنعانی:

هۆشداریی ئێران بە عێراق بۆ گۆڕینی ناوی کەنداوی فارس/ نێوبژیوانی تاران لە کێشەی هەولێر و بەغدا

هۆشداریی ئێران بە عێراق بۆ گۆڕینی ناوی کەنداوی فارس/ نێوبژیوانی تاران لە کێشەی هەولێر و بەغدا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ناڕەزایەتی خۆمان هەمبەر گۆڕینی ناوی کەنداوی فارس پێش بڵاو بوونەوە لە مێدیاکان فەرمییەکان بە عێراق ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە سووکایەتی کردنی گۆڤاری فەڕەنسەوی بە ڕێبەری ئێران وتی: لە ئەو پێوەندییەشدا هەڵوێستمان گرت و هەوڵی دیپلۆماتیکی پێویستمان دا.

گفتوگۆ لەنێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕێگای لایەنەکانی دیکەوە

نابراو سەبارەت بە گفتوگۆی بەرپرسانی ئێرانی و ئەمریکی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، زیادی کرد: بەداخەوە سەلمێندراوە کە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هاوپیوەندە بە ئێران لە بارمتەی ئیسرائیلییەکانە. بابەتی ناڤۆکیبتەنیا بابەتی سیاسەتی دەرەوەی ئێران نییە و ڕێککەوتنیش ڕێگایەکی دوولایەنەیە. سیاسەتی ئێران لە پرسی ئەتۆمی دیارە و هێڵێ سووری خۆی و مافی گەلێکی ئێران پێشێل ناکات.

ناوبراو سەبارەت بە گۆڕینەوەی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: گۆڕینەوەی پەیام لە ڕێگای لایەنەکانی دیکەوە بە شێوەی جیاواز ئەنجام دەدرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە گفتوگۆی ئێران لە گەڵ هەولێر و هەرێمی کوردستان وتی: پەیوەندییەکی نزیک و باشیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە و خواستی هەردوولاش بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان، وایکردوە دەرفەتی کاری پێکەوەیی زیاتر ببێت.

جەختیشی کرد: هەر کات برایانی عێراقی داوا بکەن ئێران درێغی نییە لە ڕۆڵ بینین لەم بوارەدا.

News ID 44696

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha