AP ١٤٠١ بەفرانبار ١٥ ٢١:١١

محەمەد حاجی مەحموود:

سەردار سولەیمانی یەکەم کەس بوو بۆ بەرەنگاریی داعش خۆی گەیاندە هەرێمی کوردستان

سەردار سولەیمانی یەکەم کەس بوو بۆ بەرەنگاریی داعش خۆی گەیاندە هەرێمی کوردستان

سکرتێری گستی سوسیاڵ دیمۆکراتی کوردستان وتی: سەردار سولەیمانی یەکەم کەس بوو بۆ بەرەنگاریی داعش خۆی گەیاندە هەرێمی کوردستان.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حاجی مەحمود ، سکرتێری گشتی سوسیاڵ دیمۆکراتی کوردستان جەختی کرد: شەهید سولەیمانی یەکەمین کەس بوو لە وڵاتانی ناوچە و جیهان بوو کە بۆ شەڕ لە گەڵ داعش هاتە هەرێمی کوردستان. 48 کەس لە کەسانی پسپۆڕ لە بواری جیهازاتی سەربازی و تەقەمەنی هاوڕێ شەهید سولەیمانی هاتن کە دوو کەسیان شەهید بوون.

وتیشی: ئێمە لە ماوەی سێ ساڵ و نیودا لە گەڵ حاجی قاسم لە دەیان شەڕدا دژی داعش بەشداریمان کرد. ئەو هیچ کات درێغی نەبوو لە یارمەتیدان بە حزبی سیاسی و خەڵکی کوردستان.

News ID 44655

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha