AP ١٤٠١ بەفرانبار ١٣ ٠٩:٠٨

لە بڕازیل ڕووی دا؛

دیداری جێگری سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی عەرەبستان

دیداری جێگری سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی عەرەبستان

جێگری پەرلەمانیی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە بڕازیل دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید محەمەد حسێنی جێگری پەرلەمانیی سەرۆک کۆماری ئێران کە سەردانی برازیلی کردووە بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، لە گەڵ وەزیری دەرەوەی سعوودیە دیدار و گفتوگۆی کرد.

فەیسەل فەرحان لە دیدار لە گەڵ سەید محەمەد حسێنی وتی: سوورین لە سەر ئەوەی دۆخەکە و نیگەرانییەکان یەک بە یەک لێکبدرێتەوە تاکوو بتوانین بگەینە ئەنجام.

حسێنی جەختی کردە سەر زەروورەتی درێژەدان بە گفتوگۆی دوولایەن کە بە دەسپێشخەریی عێراق دەستیپێکردبوو.

News ID 44622

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha