بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لهدوا كۆبونهوهى ئهم مانگهى جڤاتی نیشتمانیو جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، عومهرى سهید عهلى پێیڕاگهیاندون، "بافڵ تاڵەبانی داوای لێكردم بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ یەكێتی یەكبگرێتەوەو پێشى وتم، چیتان دەوێت بۆتان دەكەم".
ڕۆژی 24ی ئەم مانگە، جڤاتی نیشتمانیو جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دوا كۆبونەوەی ئهمساڵیان ئەنجامدا، بهگوێرهى ڕاپۆرتێكى ماڵپهڕى درهو، عومەرى سەید عەلی ڕێكخەری دەستلەكاركێشاوەی بزوتنەوەی گۆڕان پێیڕاگهیاندون، "بافڵ تاڵەبانی داوای لێكردوم بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ یەكێتی یەكبگرێتەوەو پێشى وتم، چیتان دەوێت بۆتان دەكەم".
ئهمهش لهكاتێكدایه، بڕیاربوو بەر لەكۆتاییهاتنى ئەمساڵ، گۆڕان كۆنفرانسی نیشتمانی خۆی سازبدات، بەڵام وهكو دهوترێت بەهۆی ناكۆكی نێوان سەركردەكانی بزوتنەوەكە لەلایەكو هەوڵێكی ئەمدواییەی (د.بورهان یاسین) بۆ ئاشتەوایی لەنێوان (ڕازیو ناڕازییەكان)ی بزوتنەوەكەدا لەلایەكی ترەوە، كۆنفرانسەكە نەكرا.
25ی تەمموزی 2009 بزوتنەوەی گۆڕان لەژێر دروشمی دژایەتیكردنی "گەندەڵی" بەشداری یەكەم هەڵبژاردنی كرد كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بوو، لەم هەڵبژاردنەدا 25 كورسی بردەوەو بەسەر یەكێتیدا سەركەوتو لەدوای پارتی بوو بەدوەم هێز لەسەر ئاستی هەرێم.
بۆچوونی ئێوە