AP ١٤٠١ بەفرانبار ٤ ١٣:١٥

لە بودجەی تایبەتی فیدراڵیدا؛

ئەمریکا 475 ملیۆن دۆلاری بۆ پێشمەرگە و هەسەدە تەرخان کرد

ئەمریکا 475 ملیۆن دۆلاری بۆ پێشمەرگە و  هەسەدە تەرخان کرد

ئەمریکا لە بودجەی تایبەتی ئاژانسی فیدراڵی خۆی، بەشی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکی پەسەند کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجلیسی سەنای ئەمریکا گەڵاڵەی بودجەی تێچووییەکانی فیدراڵی پەسەند کرد کە تێیدا بەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی هەسەدەش دیارە.

ئەو گەڵاڵە ڕۆژی پێنجشەممە لە سنای ئەمریکا پەسەند کرا، کە بڕیارە دوای واژۆی بایدن جێبەجێ بکرێت.

بەشی بودجەی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەسەدە بە گشتی ٤٧٥ ملیۆن دۆلارە کە بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش تەرخان کراوە. جگە لە ئەوە، بە گوێرەی ئەم گەڵاڵە ڕاهێنانی سەربازی،جیهازات و پاڵپشتی لۆجستیکی بە ئەو هێزانە دەدرێت.

News ID 44535

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha