بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکینە دژە تیرۆرەکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، دوو ئۆپراسیۆنی لە دژی شانە نوسیووە کانی داعش و شەدادێ ئەنجام دا.
بە گوێرەی هەواڵە بڵاو کراوەکان ،ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لە دوو ئۆپراسیۆنی جودا لە دژی شانە نوستووەکانی داعش بەڕێوە چوو، ٤ ئەندامی داعش کە خەریکی دابینی چەک و چۆڵ بۆ هێرش بۆ سەر ناوچەگەلی سەربازی و سڤیل لە سووریا بوون، دەستگیر کردووە و دەست بە سەر ڕێژەیەک چەک و چۆڵیش گیراوە.
Your Comment