بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە بڵاوکردەوە، ڕۆژانی ٩ و ١٠ی ئەم مانگە لە ناوچەکانی زاپ و خواکورکی هەرێمی کوردستان چالاكیان دژ بە سوپای توركیا ئەنجامداوە و بەوهۆیەوە، ١٢ سەربازی تورکیا کوژراون و سەنگەرێکیش تێکشکێندراوە و گورز لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازییش وەشێندراوە.
هەپەگە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە سوپای تورکیا چوار بە چەکی کیمیایی، ٢٢ جار بە فڕۆکەی جەنگیی، ٤٧ جار بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر و دەیان جاریش بە تانک و تۆپ ناوچەکانی بەرخۆدانی بۆردوومان و تۆپباران کردووە.
بۆچوونی ئێوە