بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم کالین ، راوێژکاری باڵای سیاسەتی دەرەوەی تورکیا وتی: گرووپە چەکدارە کوردییەکان لە سووریا ئامانجی رەوای هێرش دێنە ئەژمار.
کالین کوردەکانی سووریای بە کەڵکی نارەوا وەرگرتن لە پەیوەندی لە گەڵ ئەمریکا و پاساوهێنان بۆ مانەوە لە نزیک سنووری تورکیا تۆمەتبار کردووە.
زیادیشی کرد: ئەنقەرە بەدوای پەکەکە و یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی گەڵ دا دەگەرێت تاکوو سنوورەکانی بپارێزێت.
ئەنقەرە پەکەکە و یەپەگە و گرووپەکانی سەر بە ئەوانی بە بەرپرسی تەقینەوەکەی ئەستەنبۆڵ و هێرشەکانی رابردوو زانی.
راشیگەیاند کە هەموو رێکخراوەکانی پەکەکە، پەیەدە، یەپەگە بە ئامانجی رەوا دەزانین کە بپێکرێن.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا درێژەی هەیە و درۆنەکانی سوپای تورکیا کاروانی هێزە کوردییەکانی سووریای لە گوندی شێخ سەنجەک کردۆتە ئامانج.
دەوترێت ئەو هێرشە کوژراو و برینداری بووە و رەنگە فەرماندەیەکی هێزە کوردییەکانی سووریای تێدا بووبێت کەناوی هێشتا ئاشکرا نەبووە.
.
Your Comment