AP ١٤٠١ سەرماوەز ٩ ١٦:١٠

ئەمیر عەبدوڵاهیان بۆهاوتا تورکیاییەکەی؛

دژایەتی ئێران لە گەڵ هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر سووریا

دژایەتی ئێران لە گەڵ هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر سووریا

وەزیری دەرەوەی ئێران بە هاوتا تورکیاییەکەی وت کێشەکان بە هێرشی سەربازی چارەسەر نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ مەولوود چاوش ڤۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی سنووری تورکیا و سووریایان لێکدایەوە.

ئەمیر عەبدوڵاهیان جەختی کرد: دەستبردن بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازیی زەوینی نەک تەنیا یارمەتیدەر نییە بۆ چارەسەریی کێشەکان، بەڵکوو دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.

هەروەها رایگەیاند کە ئێران ئامادەیە یارمەتی چارەسەریی سیاسی کێشەکانی نێوان تورکیا و سووریا بدات.

News ID 44301

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha