AP ١٤٠١ سەرماوەز ٤ ١٠:٢٢

ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر فەرماندار و فەرماندەی پۆلیسی سنە

ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر فەرماندار و فەرماندەی پۆلیسی سنە

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گەمارۆی نوێی لە دژی سێ کەسی ئێرانی بە هۆی بەرەوڕوو بوونەوەی نائارامییەکانی ئەم دواییە سەپاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە بەدەرکردنی بەیاننامەیەک بە ئاماژە بە نائارامییەکانی ئەم دواییە نووسی کە حەسەن عەسگەری، فەرمانداری سنە، عەلیڕەزا مورادی فەرماندەی ئینتزامی شاری سنە و محەمەد تەقی ئۆسانلوو، فەرماندەی بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەدای بە لیستی گەمارۆکانی خۆی زیاد کردووە.

بە نووسرای وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا، داراییەکانی هەموو ئەو کەسانە لە ئەمریکا بلۆکە دەکرێت و هەر کەسێک لەگەڵ ئەو کەسانە دانوستان بکات، گەمارۆی بە سەردا دەسەپێندرێت.

News ID 44247

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha